ئەم گرفتەش روو لە دانیشتوانی سلێمانی دەكات

سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەدات له‌باره‌ی خراپی كاره‌با و ئاو له‌ هاویندا .

د.غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ هاویندا ناتوانرێت 10 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بدرێته‌ هاووڵاتیان و به‌ 4 رۆژ جارێكیش ئاو ده‌درێته‌ ماڵان.

له‌باره‌ی ئه‌و هۆشدارایانه‌ی له‌باره‌ی خراپی كاره‌با و ئاو له‌ هاویندا هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌، د.غالب محه‌مه‌د به‌ نه‌وای راگه‌یاند: له‌ هاویندا ناتوانرێت 10 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بدرێته‌ هاووڵاتیان، چونكه‌ 200 محه‌ویله‌ سوتاون، هیچ پاره‌یه‌كیش نییه‌ بۆ چاككردنیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێت به‌ 4 رۆژ جارێك ئاو به‌سه‌ر ماڵاندا دابه‌ش بكرێت، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ له‌ 56 تۆڕباینی گه‌وره‌ی ئاو له‌ پارێزگای سلێمانی، 26 دانه‌ی ئیش ده‌كات.



PM:04:30:07/05/2017