"كۆبوونەوەی گۆڕان‌و یەكێتی بە بنبەست گەیشت"
كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان كە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بە بێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی پێهات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، كۆبوونەوەكە كۆتایی هاتووە بە بێ ئەوەی هیچ شتێكی تازەی تێدابێت‌و هیچ وادەیەكیش بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو دانەنرا.
بەپێی ئەو زانیاریانە لەكۆبوونەوەكەدا وەفدی گۆڕان داوای میكانیزمی جێبەجێكردنی رێكەوتنی 17/5/2016ی لە یەكێتی كردوە بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا هەنگاوەكانی یەكگرتنەوەی فراكسیۆنەكانو كاراكردنەوەی پەرلەمان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سپی زانیویەتی. یەكێتی هەر وەك جاران جەختیان لەسەر ئەوە كردوەتەوە كە ئەوان پابەندن بە رێكەوتنەكەو بە بێ ئەوەی هیچ میكانیزمێكیدان بێت بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە.
كۆبوونەوەكە كۆتایی پێهات بە بێ دانانی هیچ وادەیەكی نوێ بۆ كۆبوونەوەی دووبارەی هەر دوو لا.
وه‌فدی یه‌كێتیی له كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتبوون له "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، حاكم قادر حه‌مه جان، عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ".
هه‌روه‌ها له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ریه‌كه له "عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، عوسمانی حاجی مه‌حمود، حه‌مه تۆفیق ره‌حیم، ئیسماعیل نامیق، ساماڵ عه‌بدوڵا"، له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوون.
PM:03:05:08/05/2017