کوردسات گومان لە شێوازی مردنی پێشکەشکارەکەی دەکات

لە ڕووداویکی تەم و مژاویدا لە شاری ھەولێر میدیاکار سۆران سەقزی گیانی لەدەستدا.

کەناڵی کوردسات لە هەواڵێکیدا دەڵێت پێشکەشکارەکەی لە ڕووداوێکی "تەم و مژاویدا لە شاری ھەولێر" گیانی لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە پۆلیس دەڵێت خۆی کوشتووە.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سۆران سەقزی پێشکەشکارەی بەرنامەی سەیر و سەفەری کەناڵی کوردسات "بە فیشەک" گیانی لەدەستدا و کوردساتیش مردنەکەی بە تەموومژاوی ناودەبات.

کوردسات نوسیویەتی "سۆران سەقزی پێشکەشکاری بەرنامەی سەیرو سەفەر بوو لە کەناڵی کوردسات و ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە ئاشنا کردنی بینەری کورد بە کلتورە جیاوازەکانی گەلان".

هەروەها لە هەواڵەکەی کوردساتدا هاتووە "بەناوی دەزگای میدیایی کوردساتەوە وێڕای نیگرانیمان لە رووداوەکە ھاوکات سەرەخۆشی لە خانەوادی میدیاکار "سۆران سەقزی" دەکەین و ھیوادارین ئەمە دوا ناخۆشیان بێت".



PM:03:19:09/05/2017