عەبادی بكوژانی جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گازی باكور چەند كارمەندێكی پۆلیسی سلێمانین

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایدەكات بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی ئەنجاممانداوە جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گازی باكور لەلایەن چەند كارمەندێكی پۆلیسی سلێمانیەوە كوژراوە.

لە كۆنفرانێكی هەواڵیدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "بەپێی لێكۆڵینەوەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گازی باكور لەلایەن چەند كارمەندێكی پۆلیسی سلێمانییەوە كوژراوە، تۆمەتبارەكانیش رادەستی حكومەتی عێراق كراون ‌و تەواوی ئەو كردەوانەی ئەنجامیانداوە بە بەڵگەوە تۆماركراوە".

عەبادی جەختیكردەوە پێویستە تەواوی پێكهاتەكان بپارزرێن لە كەركوك و هەڕەشەی لەم شێوەیە جێگەی قبوڵكردن نییە و ڕایگەیاند "ئەوەی ڕوویدا پێشێلكارییەكی مەترسیدارە و وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسە لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە تەواوی پارێزگاكانی عیراقدا".

ڕۆژی ٢ی ئایار محەمەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گازی باكور لەنزیك بازگەی حوزەیران لە شاری كەركوك تەقەی لێكرا و لە ئاكامدا خۆی و پاسەوانەكەی كوژران.




PM:01:44:10/05/2017