مەهتابی من جیاوازم دوای 7 ساڵ دەرکەوتەوە.. هەموان بە جوانییەکەی سەرسام بوون

دەرکەوتنێکی نوێی مەھتاب ماجید، کچە گۆرانیبێژ و میوزیکژەنی کورد کە لە ساڵی 2010دا بەھۆی ئەوەی لە بەرنامەی (من جیاوازم) پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا دوای حەوت ساڵ دەبێتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵآیەتییەکان


مەھتاب، قوتابیی بەشی مۆسیقای پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی کەرکووکە، 23/12/1997 لە کەرکووک لەدایک بووە، کچی ھونەرمەند (ماجید باوەمیر)ە، ئەو لە چەندین چالاکیی ھونەریدا بەشداری کردووە، یەکەم گۆرانیشی لە ساڵی 2007دا بە ناوی (کەرکووکەکەم) بڵاو کردەوە.
لە ئێستادا ڤیدیۆییەکی لە کاتی ژەنینی پیانۆدا بڵاوبووەتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و زۆرێک دەڵێن کە لە ئێستادا بووەتە خانمێکی شۆخوشەنگ.


مەهتاب ئاماژەی بەوە دا، لە منداڵییەوە حەزم بەهونەری باوكم بوو كە بەردەوام موزیكی دەژەنی و منیش حەزم بە موزیك و گۆرانی كرد، توانیم پەرە بەهونەرەكەم بدەم ‌و لەو رێگەیەوە فێربم، باوكم هەستی بە بەهرەكانم كرد، زیاتر هاوكاریی كردم، بەمەش توانیمان بەیەكەوە كاری هونەری بكەین، دایكیشم هەردەم پاڵپشتم بووە.

ئەم کچە کوردە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانییە بە ناوی (شاعیر) و لە ھەشت تراک پێک ھاتووە، ھەروەھا خاوەنی پێنج ڤیدیۆ کلیپە، کە دوایین کلیپی بە ناوی (کوردستان) بوو.

مەهتاب سەرسامی خۆی دەربڕی بە هونەرمەندان چۆپی فەتاح و دیلان و هاوكات لەبارەی گۆرانییەوە گوتی، "ئەگەر دەرفەتم هەبێت، حەز دەكەم جگەلە گۆرانیی كوردی، بەزمانەكانی تریش گۆرانی بڵێم و هونەرەكەم دەوڵەمەنتر بكەم".


.



AM:11:08:11/05/2017