پارەی هاندانی مامۆستایان دابەشدەکرێت

ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان كاتی دابەشكردنی پارەی هاندانی مامۆستایانی كەركوك ئاشكرا دەكات.

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەمڕۆ ١١ی ئایاری 2017، ڕایگەیاند: بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکاندا پێدانی پارەی هاندانی مامۆستایانی کەرکوک دواکەوتب، بەڵام ئێستا کێشەکە چارەسەرکراوە و دوای خەرجکردنی چەکی بانک پارەکەش ئامادەکراوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەسەر مامۆستایاندا دابەش بکرێت.


ئەحمەد کەرکوکی بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی: پارەی هاندان شەش هەزار مامۆستا لە کەرکوک دەگرێتەوە کە سەر بە بەشی خوێندنی کوردی پەروەردەی کەرکوکن، ئەو پارەیە هیچ پەیوەندییەکانی بەو بڕە پارەیەوە نییە کە لەبودجەی پترۆ دۆلار بۆ مامۆستایانی کەرکوک خەرج دەکرێت.



PM:03:31:11/05/2017