مەسرور بارزانی بەسەردانێکی نهێنی دەچێتە تورکیاو ئەمەریکا

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش هەرێم بەسەردانێکی نهێنی دەچێتە تورکیاو تا ئێستا نەسەردانەکە نەهۆکاری سەردانەکە ئاشکرا نەکراوە.

میدیاکانی نزیک یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویانکردەوە مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش هەرێم و کوڕی مەسعود بارزانی بەسەردانێکی نهێنی سەردانی ئەمەریکا دەکات و بە تورکیاشدا تێپەڕدەبێت.

ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن کە ئەو سەردانە پەیوەندی بە پڕچەککرنی شەڕڤانانی یەپەگەوەیە کە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەبەر رۆشنایی راپۆرتی پەنتاگۆن ئیدارەی ترامپ بڕیاری بۆ ئەو پرسە دەرکرد.

هەرچەندە تا ئێستا پارتی بەفەرمی هیچ راگەیاندراوێکی لەسەر پڕچەککردنی یەپەگەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام ئیبراهیم بەڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردیی- سوریا،  کە هاوپەیمانی پارتین دژی ئەو پرۆسەیە وەستایەوە، هاوکات میدیاکانی پارتیش چەند رۆژە سەرقاڵی گواستنەوەی نیگەرانییەکانی بەرپرسانی پارتین لەسەر ئەو پرسە.



PM:09:05:11/05/2017