پارتی وادەی دەستکاریکردنی مووچەی ڕاگەیاند

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی جەخت دەکاتەوە ئەمساڵ گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچە دەکرێت و لە نیوەی ئەمساڵەوە گۆڕانکاری لەپاشەکەوتی موچە.

ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیەندراوە "قەیرانی دارایی پەیوەندی بەڕیفراندۆمەوە نییەو دڵنیاین (٩٠%)خەڵکی کوردستان دەنگ بەریفراندۆم دەدەن لەنیوەی ئەمساڵەوە دەست بەچارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و گۆڕانکاری لەپاشەکەوتی موچە دەکرێت"

ناوبراو ڕاشیگەیاند "قەیرانی دارایی پەیوەندی بەڕیفراندۆمەوە نییە، ئەگەر چارەسەری قەیرانی داراییش بکەین، لەبەر ریفراندۆم چارەسەری ناکەین، بەڵکو ھەر خۆی بارودۆخی ئابووری لەمساڵدا باشترە، بەشێکی زۆری قەرزی کۆمپانیاکان دراونەتەوە، ئەگەر نرخی نەوتیش لەئاستی (٥٠)دۆلاردا بمێنێتەوە، سیستمی پاشەکەوتیش گۆڕانکاری تێدا دەکرێت".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی وتووەیەتی"بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ گۆڕانکاری لەدۆخی ئابووریدا دەکرێت و پێشبینی دەکەین لەنیوەی ئەمساڵەوە سیستمی پاشەکەوتی موچەی دەستکاری بکرێت".

ڕوونیشیکردەوە "پێمانوانییە ھیچ کەسێک لەم وڵاتەدا دەنگ دژی سەربەخۆیی بدات، ئێمە زۆر دڵنیاین نەک (٧٠%)، بەڵکو (٩٠%)ی خەڵکی کوردستان دەنگ بەریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەدات".



PM:08:58:12/05/2017