پەرلەمانتارێكی پارتی: هیوادارم كاك نه‌وشیروان ڕۆڵی ئیجابی خۆی ببینێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، بە بۆنەی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان داوایەكی ئاراستە دەكات.

ئاری هەرسین سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لەنوسینێكدا لە ژێر ناوی "كاك نەوشیروان بەخێربێیتەوە" داواكارە نەوشیروان مستەفا "وه‌ك فه‌كته‌رێكی به‌رچاوی سیاسی له‌ كوردستان، درێغی نه‌كه‌ن له‌ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ئیجابی خۆیان ببینن. با هیچ نه‌بێت هه‌تا مه‌قسه‌دی ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه‌ بین، ئیتر پاش ئه‌وه‌ هه‌ر كه‌س به‌ ڕێگای خۆی. ده‌وڵه‌ت و ڕیفراندۆمه‌كه‌شی كه‌ بۆی ده‌كرێت".

دەقی نوسینەكە بخوێنەرەوە..



AM:11:58:13/05/2017