وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد
کە تایبەتە بە خەرجكردنی پارەی بەڕێوەبەر و چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەکان.
بە گوێرەی ڕێنماییەکە کە ئیمزای ڕابەر
سدیقی بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرە بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەكان
بڕی 24 هەزار و یاریدەدەرانی هۆڵەكان 14 هەزار و مامۆستای چاودێریش بڕی 12 هەزار
دیناری پێدەدرێت.
هەر بە گوێرەی ڕێنماییەکە ئەمساڵ بڕی هەشت هەزار دینار بەو بەردەستانە دەدرێت
كە لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان كار دەكەن.