ئەحمەد خەلیل بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ هونەرمەند ئەحمەد خەلیل بەرهەمێکی نوێی بەناوی بڕوام نەبوو بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەحمەد خەلیک بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (بڕوام نەبوو) بڵاو کردەوە، ئەحمەد خەلیل، خۆی ئاواز و تێکستی گۆرانیەکەی نووسیوە، ھەروەھا ڕەزا سەڵتە کاری دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە، وێنەی کلیپەکە لە شاری سلێمانی گیراوە.

ئەحمەد خەلیل، لە ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵی 2012 دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا چەند ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردەوە و لە ئێستادا یەکێکە لە هونەرمەندە پڕ هەوادارەکان.




PM:04:18:13/05/2017