وێنە.. بۆیەکەمجار لە عێراقیدا کچە فڕۆکەوانێکی کورد چەند گەشتێک بەسەرکەوتووی ئەنجام دەدات

وەرتێ ئەبوبەکر کچە فڕۆکەوانی کوردی سلێمانی لەچەند رۆژی رابردوودا بۆ یەکەمجار چەند گەشتێکی ئاسمانی بەسەرکەوتووی ئەنجام دا.

وەرتێ ئەبوبەکر کە فڕۆکەوانە لە هێڵی ئاسمانی عێراق رۆژی ١١ ی ئایار بۆ یەکەمجار فڕۆکەوانی گەشتێکی سەرکەتووی چوون و هاتنەوەی لە بەغدا بۆ قاهیرە ئەنجامدا.

رۆژی ١٣ ی ئایاریش بەهەمان شێوە فڕۆکەوان وەرتێ ئەبوبەکر گەشتێکی تری سەرکەوتووی لە بەغداوە بۆ لوبنان و عەمان و دواتر گەڕانەوە بۆ بەغدا ئەنجامدا.

ئەو کچە فڕۆکەوانە یەکەم کچە لە هێلی ئاسمانی عێراق کاری فڕۆکەوانی بکات.

وەرتێ لەو دوو گەشتەدا فرۆکەی B737-800 ئاژاوتووەو بە سەرکەووتووی ئەو گەشتانەی ئەنجام داوە.

وەرتێ ئەبوبەکر لە بنچەدا دانیشتووی سلێمانییەو لە ولآتی دانیمارک کۆلیژی فڕۆکەوانی تەواو کردووەو بەیەکە فڕۆکەوانی کچی کوردو عێراقی دەژمێردرێت.
 



PM:12:35:14/05/2017