ڕووداوێکی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی شۆفێرکەی لێکەوتەوە

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە دەڤەری ڕاپەڕین بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی و کارمەندانی هاتوچۆش هۆکاری زۆری ڕووداوەکان بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران بۆ ڕێنمایەکانی هاتووچۆ دەگێڕێتەوە.

کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی قوڕەگۆی سەر بەقەزای ڕانیە لەسەر ڕێگەی ڕانیە-دەربەند ئۆتۆمبیلێکی جۆری مازدا ساڵۆن کۆنتڕۆڵی لەدەستداوەو لەئەنجامدا خۆی کێشاوە بە ستونی کارەبا و کابینەی بەنزینخانەیەک و بەهۆیەوە شۆفیرەکە کە ناوی ڕامیار عومەرە و؟لەدایکبووی ساڵی 1996 و خەڵکی دەڤەری پشدەرە دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

لەکوردستان ڕۆژانە گوێ بیستی ڕوداوەکانی هاتووچۆ دەبین و شۆفێران ئاماژە بۆئەوە دەکەن کە ڕێگاوبانەکان زۆر خراپن بەشێک لەڕێگاکان هی ساڵەکانی هەشتاکانن، هاتووچۆش ساڵانە پارەیان لێ وەردەگرێت بە ناوی ژینگە و ڕێگاوبان و چەندان شتی تر.

کارمەندانی هاتوچۆش ئاماژە بۆئەوەدەکەن کەشۆفێران پابەندنابن بەڕێنماییەکانی هاتوچۆ و لەئەنجامدا کارەساتی گیان لەدەستدان و کەم ئەندامبونی هاوڵاتیانی لێ دەکەوێتەوە.

ئەمیر حسن..ڕانیە


PM:01:43:15/05/2017