پێنج حزبى نوێ مۆڵه‌تى فه‌رمى كاركردنیان وه‌رگرت
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، پێنج حزبی نوێ به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، مۆڵه‌تی فه‌رمیان پێدرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی بڕگه‌كانی یاسای پارتی سیاسی كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رچووه، كۆمسیۆن مۆڵه‌تی فه‌رمی به‌خشیوه‌ته هه‌ریه‌كه له "حزبی سوری عێراقی" و "بزوتنه‌وه‌ی 15ی شه‌عبانی ئیسلامی" و "ته‌جه‌موعی ئه‌مه‌ل" و "ره‌وتی دادپه‌روه‌ریی و هه‌ستانه‌وه" و "ته‌جه‌موعی میللیی سه‌ربه‌خۆ".
پێدانی مۆڵه‌تی فه‌رمی به‌و پێنج حزبه نوێیه، هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی پێكراوه، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیانه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، وابڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:02:50:15/05/2017