ئەمەریکا بەرگری لە رۆژئاوا دەکات و پەکەکەی رادەستی تورکیا کرد

لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک کۆماری تورکیا، ترامپ بەرگری لە رۆژئاوای کوردستان دەکات، بەلآم دەستی تورکیای ولآ کرد کە هێرش بکاتە سەر پەکەکە.

لەو کۆنگرە رۆژنامەگەرییەدا کە دوێنی لە کۆشیی سپی لە واشنتۆن سازکرا، ترامپ وتی " پشتیوانی لە تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە و داعش دەکەین و متمانە دەدەین لەبارەی نەھێشتنی شوێنێکی ئارام بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان".

هەروەها لەو کۆنگرەیەدا ترامپ وتیشی " دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "بە ستایشەوە پێشوازی لە ھەوڵەکانی رێبەرایەتی تورکیا بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییە دڕندەییەکانی سووریا دەکەین. شەڕی ناوخۆی سووریا گشت جیھانی شۆک کردووە. بۆ بینی ئەمە تاکە شتێک کە پێویستە بیکەین ئەوەیە، سەیری لاپەرەی یەکەمی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ بکەین. پشتیوانی لە ھەموو ھەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی سووریا و دەستەبەرکردنی دەرفەتێک بۆ چارەسەر".

هەرچی ئۆردوغانە لەو کۆنگرەیەدا وتی" "لە ئایندەی ناوچەکەماندا شوێنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان نییە. بەتایبەتی بەھەند وەرگرتنی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەیەدە جا لەلایەن ھەر وڵاتێکەوە بێت، لەوبارەیەوە بێگومان رێککەوتن لەسەر ئاستی جیھانی گونجاو نییە".

هەروەها وتیشی" سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "بە روونی چاوەڕوانییەکانی خۆمان دەگەیەنمە بەرێز سەرۆک ترەمپ لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆی ئەنجامدەری ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز".

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە دوای کۆبوونەوەکانی ئۆردوغان لەگەڵ ترامپ، تورکیا دەستکراوە تر دەبێت لە لێدانی بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق، بەلآم ئەمەریکا رێگا نادات هێرشبکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان. دەربارەی دۆسیەی گوڵەنی سەرۆکی خزمەت، ئۆردوغان بەدەستی بەتاڵ دەگەڕێتەوە تورکیا، چونکە ئەوان وەک دۆسیەیەکی یاسایی تەماشای دەکەن.



AM:11:40:17/05/2017