"بارزانی ئیستسنای بۆ موچەی دوو هەزار پێشمەرگە كردووە"

بەرپرسی دەزگای ئەیلولی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدگه‌یه‌نێت جیاوازی لە موچەی خانەنشینكراوانی پێشمەرگە هەیە هەندێكیان لە لایەن بارزانییەوە ئیستسنا كروان و مانگانە 700 هەزار دینار وەردەگرن كە ژمارەیان دوو هەزار كەس دەبێت ئەوانە پێشتر لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە.

 سەعدی عەزیز بەرپرسی دەزگای ئەیلولی پارتی بە رۆژنامەی ئاژانسی رایگه‌یاندوە: دەزگای ئەیلول بۆ پێشمەرگە خانەنشینكراوەكان جگە لە دەزگای باڵا یازدە لقی هەیە و بە سەر شار و شارۆچكەكانی هەرێم دابەش كراون، ژمارەی ئەندامانمان دەگاتە (15هەزار) ئەندام و تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیكەی سێ هەزار ئەنداممان هەیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌:جیاوازی لە مووچەی خانەنشینكراوانی پێشمەرگە هەیە، بۆیە داوامان كردووە ئەو مووچانەی كەمە زیاد بكرێت ئەگەر نا هەموو مووچەكان وەك یەك بێت و بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەمەش جەنابی مەسعود بارزانی ڕەزامەندی لەسەر ئەوە نیشانداوە كە مووچەی هەموو پێشمەرگە خانەنشینكراوەكان وەك یەك بێت.

له‌باره‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌وه‌ ناوبراو به‌ئاژانسی وتوه‌ : "356 هەزار دینار كەمترین مووچەیە، هەندێكیان لە لایەن جەنابی سەرۆكەوە ئیستسنا كروان و مانگانە 700 هەزار دینار وەردەگرن كە ژمارەیان دوو هەزار كەس دەبێت، ئەوانە پێشتر لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە، ئەوەیان زۆرینەیە"،"جگە لەوانە بە پلەی سەربازیی مووچەیان بۆ تەرخان كراوە، بۆ نموونە هەیانە بە پلەی عەقید خانەنشین كراوە، كە مووچەكانیان دەگاتە یەك ملیۆن و 300 هەزار دینار".

ده‌شڵێت: ئێمە لە ڕووی دارایی و مووچەوە سەر بە حكوومەتین، بەڵام لە ڕووی ئیدارە و ئیشكالی ئیدارییەوە ڕێنمایی لە جەنابی سەرۆك وەردەگرین، بەڵام ئێمە حەز دەكەین سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بین و لە پێشمەرگە جیا نەكرێینەوە.



PM:02:26:17/05/2017