شاجوانی پێشوی زانكۆكان لەكارێكی جیاوازدا ببینە
یارجان پاش ئەوەی نازناوی شاجوانی زانکۆکانی لەدەستدا، پاش ماوەیەك كۆمەڵێك وێنەی خۆی بڵاوكردوە كە لەكاتی پاككردنەوەی پاركی ئازادی دەركەوتووە.
ناوبراو دەربارەی ئەم چالاکیە نوسیویەتی "ئەمڕۆ لەژێر دروشمی هەموو دەبێت پاکوخاوێنی ژینگە ڕابگرین بەشداربوم لەگەڵ گروپی ڕەشاقە و لەشجوانی لە پاکكردنەوەی پارکی ئازادیدا".
شنیار ئەحمەد كە بە یارجان ناسراوە، تەمەنی 20 ساڵەو کاری مۆدێلینگ دەكاتو خوێندکاری بەشی زانستی کۆمپیوتەر لەزانکۆی سلێمانییە.
PM:03:24:17/05/2017