پەرلەمانتارێک ڕایگەیاند حكومه‌ت به‌ڵێنیداوه له‌مانگی ئابی ئه‌مساڵدا پێداچونه‌وه به‌سه‌رجه‌م
موچه‌ی پۆلیسی پاسه‌وانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆدا بكات.
دلێر ماوه‌تی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌په‌رله‌مانی
كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە
"تائێستا هیچ بڕیارێك به‌فه‌رمیی بۆ گۆڕانكاری له‌موچه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی
پاسه‌وانانی نه‌دراوه كه هاوتای هێزه‌كانی به‌رگریی و فریاكه‌وتن و هێزه‌كانی
دیكه‌ی سه‌ر به‌میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی لێبكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە حكومه‌ت به‌ڵێنیداوه له‌مانگی ئابی
ئه‌مساڵدا پێداچونه‌وه به‌سه‌رجه‌م موچه‌ی پۆلیسی پاسه‌وانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی
ناوخۆدا بكات
ڕوونیشی کردووەتەوە "ڕێژه‌یه‌كی زۆر پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر
موچه‌ی ئه‌و هێزه ده‌كرێت به‌به‌راورد به‌هێزه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی
ناوخۆ، بۆیه حكومه‌ت گۆڕانكاریی له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ئه‌وانیشدا ده‌كات و
چاوی پێدا ده‌خشێنێته‌وه".
ئەندامەکەی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان وتوویەتی، ته‌نها موچه‌ی
پاسه‌وانانی به‌شێك له‌به‌رپرسانی حكومی و حزبی گۆڕانكاریی تێداكراوه‌و ڕێژه‌ی
پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه.
ماوەتی وتووشییەتی "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته
ئاشكرابوو، موچه‌ی زۆربه‌یان وه‌ك خۆی لێكرایه‌وه، واته پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر
موچه‌كانیان هاوشێوه‌ی پێشتر جێبه‌جێكرایه‌وه".