پەیوەندییەکانی نێو یەکێتی بەرەچاوکبوون دەڕوات
لاهوری شێخ جەنگی سەردانی کۆسرەت رەسوڵ دەکات

پەیوەندییەکانی نێوخۆی یەکێتی بەرەوچاکبوون دەچێت و لەدوا پەرەسەندی نێو ئەو حیزبەدا، لاهوری شێخ جەنگی سەردانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی دەکات.

سەرچاوەی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" لەچەند رۆژی رابردوودا، لاهوری شێخ جەنگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێم، بە ئامادەبوونی حاکم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کاگێری مەکتەبی سیاسی، سەردانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی لە ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی دەکات".

ئەو سەردانەی لاهوور شێخ جەنگی لە کاتێکدا دێت کە هەفتەی رابردوو وەک وەلآمێک بۆ پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لای ئێمه‌ رێككه‌وتنێكی موقه‌دده‌سه‌ و هه‌ر كه‌س بێته‌ سه‌ر رێگه‌ی بۆ په‌كخستنی، لێی قبوڵ ناكرێت". 

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دەرکردنی ئەو پایەمە لە لایەن لاهۆری شێخ جەنگیەوە ئاماژەی بۆ رایەکی جیاواز دەکرد لە نێو یەکێتیدا، بەلآم ئەم سەردانەی دەکرێت وا لێک بدرێتەوە کە چیتر ناوبراو دەستبەرداری ئەو بیروڕایانە دەبێت کە خۆی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی نزیک ئەمیش هەیانە لەسەر رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و ئەو رێککەوتنە بە ئەولەویەتی کاری یەکێتی دەزانن، نەک رێککەوتنی یەکێتی و پارتی کە زۆرینەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی جەختی لێدەکەنەوە.

سەرچاوەکەی سپی ئەوەشی بە دوور نەزانی کە ئەو سەردانە دەکرێت وا لێک بدرێتەوە کە خزمەتی یەکێتی نێو یەکێتی دەکات و چیتر کەوادیری ئەو حیزبە لە میدیاکانەوە رای پێچەوانەی مەکتەبی سیاسی بلآنەکەنەوەو لە دەستە حیزبییەکانی خۆیاندا رای خۆیان ئاشکرا بکەن.
 


PM:10:26:18/05/2017