پەرلەمانتارێک داوای ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ پرسە دەکات لە هەرێمی کوردستان

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان داوا دەکات پرسەی سەرتاسەری بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت .

پەروا عەلی لە پەیامێکیدا لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی "داواکارم لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگا بەفەرمی پرسە (حداد) بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت."

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "گەر پارتی ڕازی نەبێت بۆ ئەم داواکارییە پێویستە لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان پرسەی سەرتاسەری ڕابگەیەنرێت."

هەروەها دەڵێت هەر سێ فراکسیۆنی گۆڕان ئەو داوایە بەفەرمی لە پارێزگاری سلێمانی وجێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی بکەن بۆ جێبەجێکردنی، لەبەر ئەوەی :

١-بەڕیز نەوشیروان مستەفا زیاتر لە ٥٥ ساڵی تەمەنی بۆ خەبات وتێکۆشان تەرخان کردوە.

٢-یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و ئەندازیاری ڕاپەڕینی کوردستان بوو کە هەمووان لە سایەیدا بە ئازادی دەژین.

٣-یەکێک بوو لە هەرە سەرکردە خاکی و پاکەکانی کوردستان کە هەمیشە لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا بووە، شاخەکانی کوردستانی بەجێنەهێشتوو لە دواساتەکانی ژیانیشیدا لە کوردستان مالئاوایی کرد.



PM:09:27:19/05/2017