بۆ کۆچی دوای نەشیروان مستەفا پارێزگاری کەرکوک نەجمەدین کەریم بڕیارێکی فەرمی بە ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتیئ راگەیاندو ئاڵای کوردستان و عێراق لە شارەکەدا دادەگیرێت.
بە نوسراوی فەرمی، د. نەجمەدین کەریم پارێزگاری شاری کەرکوک کە ئاراستەی سەرجەم دام و دەزگاکامی شاری کەرکوکی کردووە، بڕیاری دوو رۆژ ماتەمینی بۆ پرسەی نەوشیروان مستەفا لەکەرکوک راگەیاند.
نوسینگەی نەجمەدین کەریم رایگەیاند "وەک و وەفایەک بۆ سەرکردەی بزوتنەوەی رزگارخوازی کورد بەرێز نەوشیروان مستەفا بە بریاری پارێزگار شاری کەرکوک بۆ ماوەی دوو رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لە کەرکوک رادەگەیەندرێت داوامان لە ھەموو فەرمانگەکان کردووە ئاڵای کوردستان و عێراق دابگریت".