کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە بارەی پێدانی ڤیزاوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەولێر رایگەیاند" هەر هاوڵاتییەكی هەرێم لەكاتی داواكاری ڤیزای ئەڵمانیا، بەڵگەنامەكانی ساختە بێت ئەوا لە وەرگرتنی ڤیزا بێبەش دەبن و داواكاریەكەیان رەت دەكرێتەوە".


كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە 22ی ئەیلول راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت " بەشێك لە كۆمپانیا و نوسینگەكانی گەشتیاری و دابینكردنی ڤیزا لە هەرێمی كوردستان بەڵێنی وەرگرتنی ڤیزا بە هاوڵاتیان دەدەن و بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ دروست دەكەن".

كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە راگەیاندنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" لەكاتی پێشكەشكردنی بەڵگەنامەی ساختە بۆ داواكردنی ڤیزا ئەوا راستەوخۆ داواكارییەكە رەت دەكرێتەوە ئەگەر سەرجەم مەرجەكانی پێدانی ڤیزاش لەبەردەستدا بن و لەو حاڵەتەدا داواكاری چاوپێداخشاندنەوەش هیچ ئەنجامێكی نابێت".




PM:11:07:22/05/2017