وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دیاری کرا

مووچەی مانگی نیسان مووچەخۆرانی کوردستان بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پێشدەکەوێت و وەزارەتی دارایی خۆی بۆ پێدانی مووچەی ئەو مانگە ئامادە دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سپی راگەیاند" هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیران دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی کوردستان".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ کرد پێش جەژنی رەمەزان سەرجەم مووچە مووچەخۆرانی مانگی نیسان خەرج دەکرێت.

دەربارەی مووچەی خانەنشینان، لەگەڵ دەستپێکردن بە پێدانی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران، جارێکی تریش لەو وادەیەدا مووچەیەکی تری خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دەدرێت.   



AM:09:25:23/05/2017