بە فەرمی وادەی دابەشکردنی موچەی نوێ ڕاگەیەندرا

پەروەردەی ڕانییە ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکەن و کۆمەڵێک ڕێنماییشی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە بڵاویکردەوە کە بۆ وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پێویستە مامۆستایانی گرێبەست خۆیان ئامادبن و هەویەی شەخسی لەگەڵ خۆیان بهێنن ، مووچە تەنها ئەدرێ بەخۆیان چونکە لیژنەی پێشوو وە کەس و شوێنی دابەش کردنی مووچەی پێشوو گۆڕاوە .
هەروەها ڕاشیانگەیاندووە "مووچەی مامۆستایانی گرێبەست سبەی لە ژوری IT لەنهۆمی یەکەم ، بەرامبەر ژوری بەڕێوەبەری پەروەردە دابەش دەکرێت بۆ ئاگاداریتان".

هەروەها ئاشکراشیانکردووە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.



PM:01:52:23/05/2017