هێزە ئەمنییەكان دەكەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بۆ پێشوازیكردنی لەمانگی رەمەزان، سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لەپارێزگای هەڵەبجە بە شەو و بە ڕۆژ دەكەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

نوخشە ناسح ئەحمەد، قائیمقامی قەزایی ناوەندی هەڵەبجە سەبارەت بە ئامادەكارییەكانیان بۆمانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: بەرنامەیەكی تۆكمە دانراوە بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و لەو مانگەدا سەرجەم هێزەئەمنیەكان بەشە و بەڕۆژ لە ئامادەباشیدا دەبن تاوەكو هێمنی و سەقامگیری بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

هەروەها وتیشی: لەو مانگەدا بەدەوام لیژەنەكانیان لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتیەكان دەبن و چاودێری نرخ دەكەن و ڕێگری لە خواردنی بەسەرچوو كاری سەرپێچی دەگرن.



PM:02:09:23/05/2017