به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند، بەر
موەلیدە ئەهلییەکان دەبێت لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆوە تا کاتژمێر ٤ی بەیانی ڕۆژی
دواتر هەرکات کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کارەبا بدەنە هاوڵاتیان.
سالار حسامەدین، به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕایگەیاند"
به‌رنامه‌ى نوێى كاره‌باى نشیتمانى و موه‌لیده‌ى ئه‌هلیه‌كان له سبه‌ینێ پێنچ شه‌ممه
٢٥ ئایار ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌پێیى به‌رنامه‌كه له ١١ى پێنیوهڕۆ
تا ٤ى به‌ره‌به‌یانى رۆژى دواتر هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه، پێویسته
موه‌لیده‌ى ئه‌هلى كار بکات".
هەروەها وتیشی " له ٤ی به‌ره‌به‌یان تا ١١ی به‌یانى
به پێى خشتیهك چه‌ند کاتژمێرێک كاره‌باى نشتیمانى ده‌بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند
کاتژمێرێکیش كاره‌با نه‌بێت".
ڕوونیشیکردووەتەوە "موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئاگادار
كراونه‌وه كه له‌و كاته‌ى بۆیان دانراوه له ١١ى پێشنیوه‌ڕۆ تاى ٤ى به‌ره‌به‌یان
هاوڵاتیان بێ كاره‌با نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه رهبهڕووى سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه".