وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا بۆ ساڵى خوێندنى ئایندە وانه‌ى تاوانه‌كانى حزبى به‌عس له‌سه‌رجه‌م
ناوه‌نده‌كانى خوێندن له قۆناغى بنه‌ڕه‌تى تا زانكۆ بخوێندرێت.
كاوه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پڕۆگرامه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى
هه‌رێم لە بارەی ئەو بڕیارەوە بە دواڕۆژی وتووە "بڕیاره‌كه هیچ په‌یوه‌ندى
به هه‌رێمى كوردستان نییه، چونكه ئێمه وه‌زاره‌تى خۆمان هه‌یه‌و سه‌رجه‌م
پڕۆگرامه‌كانى خوێندنمان جیاوازه‌و بڕیاره‌كه هه‌رێم ناگرێته‌وه".
ڕوونیشی کردەوە "له هه‌رێمى كوردستان وانه‌ى جینۆساید‌و
قۆناغه‌كانى ئه‌نفال و تاوانه‌كانى ديكةى رژێمى به‌عس به‌رامبه‌ر كورد، له
پڕۆگرامه‌كانى خوێندن جێگه‌ى كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ حكومه‌تى عێراق نوێيه".
هەروەها وتوشییەتی "بۆ ساڵى داهاتوو هیچ وانه‌یه‌ك
زیادناكرێت و گۆڕانكارى مه‌نهه‌جى له هیچ پڕۆگرامێكدا ناكرێت، به‌ڵام پلانمان هه‌یه
بۆ چه‌ند ساڵێكى تر گۆڕانكارى زانستى و مه‌نهه‌جى له هه‌ندێك په‌رتووكدا بكرێت".
ئەو بەرپرسەی پەروەردە وتوشییەتی به‌پێى رێككه‌وتنێكى نێوان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و
ئه‌كادیماى كورد، پێداچوونه‌وه‌ى زمانه‌وانى بۆ سه‌رجه‌م په‌رتووكه‌كانى خوێندنى
بنه‌ڕه‌تى تاكو 12ى ئاماده‌یى ده‌كرێت و له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا پێداچوونه‌وه‌كه ته‌واو
ده‌كرێت.