مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریدا لە یادی ٤٢ ساڵە دامەزراندنی یەکێتی کە ١ی حوزەیران دەکات، بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە، مەراسیم سازنەکات و تەنها لە میدیاکان ئەو یادە بکاتەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ ٢٥ ی حوزەیران مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، هاتووە " لەكۆبونەوەكەدا، هەلومەرجی كوردستان و عێراق، یادی (42) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی تاوتوێ كرا، بڕیاردرا یادی (42) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی بەمشێوەیە بكرێتەوە:أ/ بەهۆی كۆچی دوایی بەرێز )نەوشیروان مستەفا(ەوە تەنها لەكەناڵەكانی راگەیاندنەوە، یادێكی سیاسی دەكرێتەوەو رۆڵی مێژوویی یەكێتی لەقۆناغە جیاجیاكاندا دەخرێتەروو. بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیش بۆ یادەكە بڵاودەكرێتەوەو دروشمەكانی یادەكەش پەخش دەكرێ.ب/ مەڵبەندەكان بەپێی سروشتی ناوچەكانیان، سەرپشك دەكرێن لە رێكخستنی مەراسیمی پێشوازی لەمیوانەكانو بەسەركردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوەكانو هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی شەڕی تێكشكاندنی تیرۆر".
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاریشی دا کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مەكتەبی سیاسی سەرلەنوێ كۆدەبێتەوەو رۆژی كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتیش، لەهەمان هەفتەدا دیاری دەكرێ.