خشتەی پێدانی كارەبا بۆ مانگی حوزەیران راگەیەنرا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بۆ مانگی حوزەیران، خشتەی پێدانی کارەبا لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەرۆ بۆ کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی رۆژی دواتر بەھەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدی ئەھلی بۆھاوڵاتیان دابین دەکرێت.

ئاری علی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە مانگی حوزەیراندا ، خشتەی پێدانی کارەبا لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەرۆ بۆ کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی رۆژی دواتر بەھەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەی ئەھلی بۆھاوڵاتیان دابین دەکرێت، واتە کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان جێگیر نییە، ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا مۆلیدە ئەھلیەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن".

 هەروەها  نرخی کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی ئایار لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە ٤٠ دینار و نیو دیاری کراوە.



PM:04:17:28/05/2017