بە بڕیارێكی فەرمی سێ فەرمانگەی سلێمانی داخران

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (كارتی نیشتمانی) ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیارێكی ڕەگەزنامەی عیراق سێ فەرمانگەیان لە سنوری بەرێوەبەرایەتیەكەیان داخست.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (كارتی نیشتمانی) لە ئاگاداریەكدا، ڕایگەیاندووە، بە نوسراوی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی (بەغدا) ژمارە 6528 لە 25/5/2017 لەبەركردنەوەی فەرمانگەی كارتی نیشتمانی، بڕیاردرا بە داخستنی فەرمانگەی ( بەكرەجۆ - بازیان - چوار قوڕنە).

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی گشتی بەغدا لە بەرواری 28/ 5/ 2017 تا 6/ 6/ 2017 جێبەجێ دەكرێت.



PM:04:26:28/05/2017