یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان هەر ئێستا ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی گۆگڵی بەناوبانگ لە کاتی گەڕان بە دوای وشەی ڕەمەزاندا، کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکردووە.

ماڵپەڕی گۆگڵ کە بە پڕبینەرترین و بەهێزترین ماڵپەڕی تایبەت بە گەڕان بە دوای زانیاریدا لەسەر ئاستی جیهان دەناسرێت، بەردەوام دەیەوێت وردترین زانیاری بگوێزێتەوە و بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە ڕەمەزانی ئەم ساڵی ٣٠ ڕۆژ دەبێت.

ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە کە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان ٢٧ ئایار بووە و کۆتا ڕۆژیشی ٢٤ی حوزەیران دەبێت و بەر ڕۆژی شەممە دەکەوێت و بەو پێیەش ٢٥ مانگی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت کە سێ ڕۆژ دەبێت.

پێشتریش حکومەتی هەرێم پێشبینی کردبوو کە ٢٥ مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت و بەو هۆیەوە ٢٥ و ٢٦ و ٢٧ی مانگی داهاتووی لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمدا کردووە بە پشووی فەرمی.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ساڵانە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

 



PM:10:37:28/05/2017