بەڕێوەبەرایەتییەكی حكومەت دامەزراندن بۆ كۆمپانیایەكی ئەهلیی دەكات

بەڕێوەبەرایەتی دەستەی گەشتوگوزار، هەلی كار بۆ ئەو دەرچووانە رادەگەیەنێت كە دەرچووی بەشی گەشتوگوزارن و وتەبێژی دەستەكەیش ئاشكرای دەكات، ئەو هەلی كارە بۆ كۆمپانیایەكی ئەهلییە.

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو هەلی كارە پێوەستە بە كۆمپانیایەكی ئەهلی كە كاری تاكسی دەكەن و پێویستیان بە 100 شۆفێر هەیە، تەنیا ئێمە هاوكارییان دەكەین و ناوەكان لای خۆمان تۆمار دەكەین.

هەرچەند نادر رۆستی زانیاری لەسەر ئەوە نییە كۆمپانیاكە خۆماڵێ یاخود بیانییە، بەڵام لەبارەی مەرجەكانەوە روونی دەكاتەوە، ئەو كۆمپانیایە بە ئێمەیان راگەیاندووە، مەرجە ئەو كەسانەی ناویان تۆمار دەكەن بۆ وەرگرتن، دەرچووی بەشی گەشتوگوزار بن و دوای ئەوەی ناوەكان لای ئێمە تۆمار كرا، دەیدەینەوە كۆمپانیاكە و ئەوان خۆیان لەناویاندا ئەو شۆفێرانە وەردەگرن كە بەلایانەوە پەسند بێت.



PM:02:11:30/05/2017