کەرکوک.. شەڕی پێشمەرگە‌و داعش شەهید‌و برینداری لێكەوتەوە

لە نزیك قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک، شەڕ ‌و پێكدادان لەنێوان دوو چەكداری داعش و هێزێكی پۆلیس روویدا‌و هەر دوو چەكدارەكەی داعش کوژران.

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە دوو چەكدارەکەی داعش لە گوندێكی نزیك قەزای دوبز كەسێك دەڕفێنن، هێزێكی پۆلیسی قەزا‌ و ناحییەكانی كەركوك بۆ ئازادكردنیان دەچنە ناوچەكە ، سەرەنجام شەڕ دروستدەبێت.

لە شەڕەکەدا دوو چەكدارەكە دەكوژرێن، بەڵام نەقیبێكی پۆلیس شەهید دەبێت و  سێ پۆلیسیش بریندار دەبن، رفێنراوەکەش بەسەلامەت دەردەچێت.



PM:03:25:30/05/2017