هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک و خورماتوو کەوتنە ئینزارەوە

لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لەبەر بەرگرتن لەهەر هێرشێکی چەکدارانی داعش هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی پارێزگای کەرکوک و خورماتوو کەوتوونەتە حاڵەتی ئیزارەوە. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بالآی کەرکوک  بۆ سپی ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی زانیاری تەواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان کۆکرایەوە کە چەکدارانی داعش لەڕێگای جیاجیاوە دەیانەوێت دزە بکەنە ناوچە کوردیەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە لە کەرکوک و خورماتوو، هەموو هێزەکان کەوتنە حاڵەتی ئینزارو ئامادەباشیەوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چەکدارانی داعش دوای ئەوەی بەتەواوی دووچاری شکان بوون، ئێستا هەرچی هێزیانە پەلكێشیان کردووە بۆ شاری حەویجەو تکریت و باکوری شاری رومادی، بەتایبەتی لە حەویجەو تکریتیشەوە دەیانەوێت دزە بکەنە ناو کەرکوک و شارۆچکەکانی تر و خورماتوو، تا لەوێوە گورز لە پێشمەرگەو ناوچەکانی تر بدەن.

هەر ئەمڕۆش چەند چەکدارێکی داعش دزەیان کرد گوندی " شیرناو " لە نزیک شاری دبز و هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان لێیان هاتنە دەستو ژمارەیەکیان لێکوشتن و چەند چەکدارێکی تریان هەڵهاتن.


 



PM:10:44:30/05/2017