کانی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کوردئایدڵ بڵاوکردەوە

هونەرمەند و ئەندامی لیژنەی کوردئایدڵ، کانی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کورد ئایدڵ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هاوڕێانی ئازیز و بینەرانی ئازیزی کوردئایدڵ، ئەم پرۆگرامە جگەلەوەی پرۆگرامێکی تەرفیهییە، پرۆگرامێکی پەروەردەییە کە تیایدا چ بەشداربو و چ بینەر و گوێگر دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کەمێک نزیکترببنەوە لە بواری موسیک و گۆرانی لە ڕووە زانستییەکەوە، هەرچەند ئەودەرفەتەش تاڕادەیەک سنورداربێت..

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "لەم قۆناغەدا بە ئاسانی دەبینرێت و هەستی پێدەکرێت کە زۆربەی بەشداربووان بەڕادەیەکی زۆربەرز لە زۆر ڕووەوە گەشەکردنیان پێوەدیارە له‌ چاو سه‌ره‌تای ده‌تپێكردنی به‌رنامه‌كه‌ کە ئەمەش مایەی دڵخۆشی و جێی شانازی ئێمەیە. ئەوەی کە زۆر گرنگە کە ئێمە بیخەینەڕوو ئەوەیەکە ئایا چۆن و بە چڕێگایەک ئەم بەشداربوانە گەشەیەن کردووە"

دەقی ڕوونکردنەوەکە بخوێنەرەوە:

هاوڕێانی ئازیز و بینەرانی ئازیزی کوردئایدڵ، ئەم پرۆگرامە جگەلەوەی پرۆگرامێکی تەرفیهییە، پرۆگرامێکی پەروەردەییە کە تیایدا چ بەشداربو و چ بینەر و گوێگر دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کەمێک نزیکترببنەوە لە بواری موسیک و گۆرانی لە ڕووە زانستییەکەوە، هەرچەند ئەودەرفەتەش تاڕادەیەک سنورداربێت.
لەم قۆناغەدا بە ئاسانی دەبینرێت و هەستی پێدەکرێت کە زۆربەی بەشداربووان بەڕادەیەکی زۆربەرز لە زۆر ڕووەوە گەشەکردنیان پێوەدیارە له‌ چاو سه‌ره‌تای ده‌تپێكردنی به‌رنامه‌كه‌ کە ئەمەش مایەی دڵخۆشی و جێی شانازی ئێمەیە. ئەوەی کە زۆر گرنگە کە ئێمە بیخەینەڕوو ئەوەیەکە ئایا چۆن و بە چڕێگایەک ئەم بەشداربوانە گەشەیەن کردووە. تەنها لەچەند خاڵێکی کورتدا هه‌ندێكیان کۆیاندەکەمەوە:
۱.تواناو سەلیقەی خۆڕسکی خودیی بەشداربوەکە، کە ئەمە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان. بۆنمونە هەندێ لەبەشداربوان بە باکگڕاوند و ئەزمونێکی زۆر و تێر و پڕەوە هاتونەتە کوردئایدڵەوە.
۲.دەرفەتی کارکردنی ڕاستەو خۆ لەگەڵ موزسیان.
۳.پراکتیزە کردن و هاتنەناو دنیای ڕاستی بوارەکە لە نزیکەوە و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی گوێگر و بینەر.
٤.بەرکەوتنی ڕاستەو خۆی بەشداربووەکان لە ناو یەکدا و لەیەکەوە فیربوون پێكه‌وه‌ كاركردن.
٥.هاندانی بەشداربوان لەلایەن لیژنەوە.
٦.ڕەخنەی لیژنە بۆ بەشداربوان، من ئەم خاڵە لە هەموو خاڵەکان بە گرنگتر ئەزانم وەک هۆکارێکی سەرەکی بۆ گەشەکردن و پێشکەوتنی بەشداربوو. زۆر زۆر گرنگە کە ئێمە زۆر بەڕاستگۆیی و ڕاشکاوی مامەڵەی لەگەڵبکەین. چونکە ئەگەر ئێمە تەنها بەشداربوو هان بدەین و ڕەخنەیان لێنەگرین کەواتەئێمە وەک لیژنە بەڕێگایەکی هەڵەیا دەیانبەین لەگەڵیان و ڕاستگۆ نین له‌گه‌ڵیان. هیچ کەسێک نییە لەبوارێکدا و لە قۆناغی گەشەکردندا بە (هەڵە)دا تێنەپەڕیت و ئەمەش زۆر ئاساییە بگرە ئەوە نائاسیی و کێشەیە گەر هەڵەکانمان بەسەردا بڕوات و لەکاتی خۆیدا درکی پێنەکەین و چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین. بۆیە ئەگەر ئێمە وەک لیژنە هەڵەی بەشداربوان نەخەینە ڕوو و بەوردی بۆیان دەستنیشان نەکەین و لە فۆڕمی ڕەخنەدا نیشانیان نەدەین، ئەوا هەڵەکە بەسەر بەشداربوودا تێدەپەڕێت و هەمان هەڵە لە قۆناغی داهاتوودا دووبارە دەکاتەوە، کە ئەمەش ڕێ لە پێشکەوتن و گەشەکردنی بەشداربوو دەگرێت.
من بەشبەحاڵی خۆم هەوڵدەدەم بە بەرپرسیارییەتیەکی گەورەوە ئەو ئەرکەی سەرشانم جێبەجێبکەم، لەهەمان کاتیشا بۆچونی هەوادارانی هەموو باشداربوان لەبەرچاو دەگرم و ڕێزیان لێدەگرم... وە لێرەشەوە ئەوە بەهەموو هەوادارانی دانەدانەی بەشداربوانی ئازیزی کوردئایدڵ ڕادەگەیەنم.



PM:11:51:30/05/2017