پارێزەرێک یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاودەکاتەوە

ئارش فازیل، پارێزەر و ڕۆژنامەنووس، بۆ یەکەمجار ئەلبومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوە کە ناوی باخی گشتییە.

ئارش فازیل لە بارەی ئەم ئەلبومە نوێیەوە بە سپی میدیای ڕاگەیاند وەک بەڵێنم پێدان کە کاری نوێی هونەریی بڵاو دەکەم، بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە ئەو ئامانجە هاتە دی، ئەمیش بە هاوکاری مامۆستای زۆر خۆشەویستم ( م. برایم غەریب). ئەم ئەلبوومە ماندووبوونێکی زۆری مامۆستا (برایم غەریب)ی پێوە دیارە، چونکە کارەکانی( ئامادە و دابەشکردن و تۆمارکردن)ی هەموو ئەلبوومەکەی ئەنجامداوە. ئەم ئەلبوومە لە (حەوت) ئاواز پێک هاتووە کە پێنجیان نوێن و دووانیان دووبارەن کە بە ستایڵێکی نوێ دووبارەکراونەتەوە و هەردووکیان گۆرانی مامۆستای خۆشەویست (م. زاهیر جەلال)ن، لەبەرئەوەی زۆر سەرسامم بە دەنگ و گۆرانیەکانی".

هەروەها ئارش وتیشی کە ئەلبومەکەی لە ناوەندە هونەرییەکان بڵاودەکرێتەوە و لە سبەینێشەوە ئەلبومەکەی لە ناوەندی ئارۆ کە لە شاری سلێمانییە دەستدەکەوێت.

ئەم ئەلبومەی ئارش لە ٧ تراک پێکهاتووە و یەکەم کاری ئەو گۆرانیبێژە لاوەیە کە لەلایەن چەندین هونەرمەندی بەتواناوە ئاواز بۆ کارەکانی دانراوە.



PM:03:10:31/05/2017