وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌مامه‌ڵه‌كردن به‌سوته‌مه‌نی كوالێتی خراپ، بڕیارداوه گۆڕانكاری له‌ژماره‌یه‌ك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌نزیندا بكرێت.
له‌به‌شێكی نوسراوه‌كه‌دا جەخت لەوە كراوەتەوە له‌سبه‌ێنێ پێنجشه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2017وه سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی دراون دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وەزارەتی سامانەسروشتییەکان لە نوسراوێکدا ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگی هه‌رێم كردوه بۆئه‌وه‌ی ئاگاداری خاڵه سنورییه‌كان بكرێته‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
هەروەها ڕاگەیەندراوە به‌نزینی نۆرماڵ نابێت ئۆكتانه‌كه‌ی له 89 كه‌متربێت، ئه‌م بڕیاره‌ش به‌رهه‌می سه‌رجه‌م پاڵاوتگه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.