لە هەولێر ڕێگە نەدرا گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک لەبارەی
سکاڵاکانی دانە غازەوە بەڕێوەبچێت و ڕێکخەری چالاکییەکەش دەستگیرکرا
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە "بڕیار بوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا
گردبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت لەلایەن ژمارەیەک چالاک و ڕۆژنامەنووسەوە لەبارەی
یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی دانە غاز دژی حکومەتی هەرێم."
هەروەها ئەو ماڵپەڕە بڵاویکردووەتەوە "هێمن مامەند کە ڕێکخەری
گردبوونەوەکە بوو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و بڵاوەش بە گردبوونەوەکە کرا کە
چەند کەسێک تیایدا ئامادەبوون، ئامانج لە گردبوونەوەکە بۆ ئاشكراكردنی پرۆسه
دادگاییەکانی نێوان کۆمپانیای دانە غاز و حکومەتی هەرێم و بەفیڕۆدانی سهروهتی
گشتی."
هێمن مامەند یەکێکە لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانە دیارەکانی شاری هەولێر
و ماوەی چەند ساڵێک وەک پەیامنێر لە ڕۆژنامە ئەهلییەکاندا کاریکردووە.