ناڕەزاییەكان گەیشتنە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین

ناڕەزاییەكانی دژی دەستگیركردنی پەیامنێرەكەی ئێن ئاڕتی فراوانتر دەبێت و ئەمڕۆش لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوەیەك ڕێكخرا.

بەمەبەستی ناڕەرایی دەربڕین لەبەرامبەردەستگیر كردنی ئارام بەختیار، پەیامنێری ئێن ئاڕتی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانانی مەدەنی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گردبونەوەكیان ئەنجامدا بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەكەدا داوا لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێم و دادگای كەلار دەكەن بەزوترین كات ئەو پەیامنێرە ئازاد بكەن و ڕایدەگەیەنن "ئێمە وەك ڕۆژنامە نووسان و چالاكانی مەدەنی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین پێمانوایە لەم هەرێمەی ئێمەدا ڕۆژ بەڕۆژ ئازادی كاری ڕۆژنامەگەری بەرتەسك دەبێتەوە ڕۆژنامەنوسان هەمیشە دەبنە قوربانی، جا بە كوشتن و فڕاندن بێت یان بە دەستگیركردنی نایاسای بێت".

دەقی بەیاننامەكە
بەناوی خوای گەورەومیهرەبان
بەرێزان ئەنجومەنی دادوەری هەرێم وحكومەتی هەرێمی كوردستان وبەرپرسانی باڵای هەرێم ،ودادوەری دادگای كەلار
ئێمە وەك ڕۆژنامە نووسان وچالاكانی مەدەنی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ،ڕایدەگەیەنین لەم هەرێمەی ئێمە داڕۆژ بەڕۆژئازادی كاری
ڕۆژنامە گەری بەرتەسك دەبێتەوە ڕۆژانامە نوسان هەمیشە دەبنە قوربانی، جابە كوشتن وفڕاندن بێت یان بە دەستگیركردنی نایاسای بێت
هەرلەوسۆنگەیەوە ،دەستگیركردنی  ڕۆژنامە نووس (ئارام بەختیار )پەیامنێرەكەی ئێن ئارتی بە پێشێل كاری یاسایو  بنەماكانی مافی مرۆڤ هەژماردەكەین ،كە ماوەی ١٣ڕۆژە لە زیندانی كراوە ،ئەمەش پێچەوانەی یاساكانی تایبەت بە كاری ڕۆژنامە گەرییە كە نابێت ڕۆژنامە نووسان لەسەربابەتی ڕۆژنامەوانی دەستگیربكرێن بەلكو تەنها غرامەی مادی دەكرێن ،جگەلەمەش ئەم رۆژنامە نووسە بەكەفالەتیش ئازاد ناكرێت كە جارێكی دیكە پێشلكارییە بەرامبەر ئەوپەیامنێرەوە سەرجەم ڕۆژنامە نووسان لەهەرێمی كوردستان  ،بۆیە پێویستە هەرچی زوە یاساناسان وڕێخراوەكانی تایبەت بە مافە كانی مرۆڤ بێنە سەرخەت ،چوونكە لەلایەك پێشل كاری یاسایی ولەلایەكی دیكەش پیشلێكاری مافەكانی مرۆڤە ،ئێمە وەك ڕۆژانامە نووسان وچالاكوانانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ،دەپرسین ئایا بۆهەمیشە ڕۆژنامە نووسان وكامێرەمانە كان ،بوونەتە قوربانی كوشتن ولیدان وسوكایەتی كردن ودەستگیركردن ،ئەمە سەرباری ئەوەی ڕێگری لە ڕۆژنامە نووسان دەكرێت لەكارەرۆژنامە وانیەكان وزانیاریان لەلایەن داموو دەزگا میرییەكانەوە پینادرێت ولیان دەشاردرێتەوە ،لێرەوە جارێكی دیكە وەبیر بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ویاساناسان دێنیەوە ،پێوسیتە لەبری رۆژنامە نووسان دادگایی بكرێن وهەمیشە سووكایەتیان پێ بكرێت ،ئەوا گەندەڵكاران وئەوكەسانە ی تۆمەتبارن بە دزینی سەرووماڵی هاوڵاتیان بدرێنە دادگا وبە سزای یاسای خۆیان بگەیەنن نە ك ڕۆژنامە نووسان بكرێنە قوربانی ،وهەرچی زوە ئەم ڕۆژنامە نووسەی ئێن ئارتی ئازاد بكرێت وسەرجەم ئەوكەسانی تۆمەتبارن بە كوشتن ولێدان وهێرش كردنە سەرڕۆژنامە نووسان سزابدرێن .
ڕۆژنامە نووسان وچالاكانی مەدەنی سنوری راپەڕین

ئا:ئەمیر حەسەن




PM:05:59:03/06/2017