ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی سەیر لە ئاسماندا ڕوودەدات

ئەمڕۆ بەردی ئاسمانی ناسراو بە جۆنسۆن بە دووری ١٢١ ملیۆن و ٣٢٥ هەزار و ٦٠٠ كیلۆمەتر(٠.٨١١ یەكەی گەردوونی)بە تەنیشت زەویدا تێپەڕدەبێت.

دەزگای گۆمەزی مۆسكۆی ئاسمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد " درەوشاوەیی ئەم بەردە ئاسمانییە لە سەرەتاكانی مانگی حوزەیراندا دەگاتە حەوت پلە، ئەوە لەكاتێكدایە كە هەسارەی نیپتۆن درەوشاوەییەكەی دەگاتە ٧.٨ پلە بەڵام ورچی گەورە دەگاتە ٢ پلە"

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاشکرا کردووە "ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە بە نزیكترین خاڵی خۆردا تێپەڕدەبێت و لەو ماوەیەی كە لە خۆر نزیكدەبێتەوە خێراییەكەی زیاتر دەبێت و دواتر كەمدەبێتەوە، دوورییەكەشی لە خۆرەوە نزیكەی ٢٤٥ ملیۆن و ٣٤٤ هەزار كیلۆمەتر (١.٦٤ یەكەی گەردوونی)دەبێ".

ڕوونیشی کردووەتەوە جۆنسۆن لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەم مانگەدا لە زەوییەوە دیاردەبێت لەسەر شێوەی ئەستێرەیەكی سەوزی زۆر ڕوون و دەتوانرێت لە ڕێگەی تەلیسکۆبەوە ببینرێت.



AM:03:29:05/06/2017