بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بارزانی کۆمەڵیش هەڵوێستی خۆی راگەیاند

کۆمەڵی ئیسلامیش ڕایگەیاند کە بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێی بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ناکەن.

بڕیارە سبەینێ بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆببێتەوە و لەو بارەیەوە ڕێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاندوە كە بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.

سەبارەت بە بەشداریكردنی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە كۆبوونەوەكە شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاند "بەشداری كۆبوونەوەكە ناكەین".

بەپێی زانیارییەكانی "سپی" لە كۆبوونەوەكەی سبەینێی بارزانی و لایەنە سیاسییەكاندا باسی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەكرێت.



PM:03:52:06/06/2017