بزوتنەوەی گۆڕان وردەکاری یادی کۆچی نەوشیروان موستەفا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت "چلەی ماتەمینی ڕێکناخرێت".
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ماڵپەڕی SNNی ڕاگه‌یاندوە "چله‌ی ماته‌مینی بۆ كاك نه‌وشیروان ئه‌نجام ناده‌ین، به‌ڵكو له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان یادی یه‌كه‌می كۆچی دوایی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و یاده‌ش دوورده‌بێت له‌مه‌راسیم و هوتافكێشان و وتار خوێندنه‌وه".
شەماڵ عەبدولوەفا ڕاشیگەیاند "هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌و یاده به‌شداری بكات، سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كات و مۆمێك یان گوڵێك داده‌نێت و كۆتایی پێ دێت، تا ئێستاش به‌ڕه‌سمی واده‌ی ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه دیارینه‌كراوه".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجام نه‌دانی چله‌ی ماته‌مینی بۆ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ڕوونیكرده‌وه "كاك نه‌وشیروان بڕوای به‌چله‌ی ماته‌مینی نه‌بوو، له‌ئاینی ئیسلامیشدا شتێك نییه به‌ناوی چلهوهو ته‌نانه‌ت چله‌ی ماته‌مینی بۆ خێزانه‌كه‌ی خۆیشی نه‌كرد، بۆیه ئێمه‌ش بڕیارمانداوه چله‌ی بۆ ئه‌نجام نه‌ده‌ین".
له‌باره‌ی ئاماده‌كاری بۆ ڕێكخستنی گۆڕه‌كه‌ی، وتی "تائێستا دیزاینی تایبه‌ت بهگۆڕهكهی ته‌واو نه‌كراوه‌و به‌نیازی كارێكین بۆئه‌و مه‌به‌سته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لیژنه‌یه‌كی دیكه پێكهێندراوه بۆ ئه‌رشیفكردنی كلتوری نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م نوسین و به‌رهه‌م و كاره‌كانی و ڤیدیۆ و چاوپێكه‌وتنه‌كان و ئه‌رشیفی ناوبراو دیكۆمێنت ده‌كرێت و كۆده‌كرێته‌وه.