لەناو پارلەمانی ئێران تەقە ڕوویدا پاسەوانی پارلەمانتارێك كوژرا، هاوكات لەناو مەزارگەی ئیمام خومەینیش تەقینەوەیەك روویدا.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە ئەم بەیانییە لەناو پەرلەمانی ئێراندا تەقەكردن ڕوویداوە و پاسەوانی پارلەمانتارێك كوژراوە و دووانی دیكە برینداربوون.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان چەكدارەكان 4 كەس بوون و دوای چوونە ناو بینای پەرلەمان دەستیانكردوە بە تەقەكردن.
ئاژانسە هەواڵیەكانی ئێران ئاماژەیان بەوەشكردووە لە ئێستا شەڕەتەقە بەردەوامە و تا ئێستا كەسەكە دەستگیرنەكراوە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە و ڕووبەڕووبوونەوە كردووە.
هاوكات كەمێك لەمەوبەر خۆكوژێك لەناو مەزارگەی ئیمام خومەینی خۆی تەقاندەوە و تا ئێستاش زیانەكانی نازانرێت.