وادەی ڕیفراندۆم دیاریکرا

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کۆتایی هات و وادەی ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنەکان دیاریکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی حوزەیران لایەنە سیاسییەکان جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ کۆبوونەوە چەند بڕیارێکیان دەرکردکە ئەمانەن

یەکەم: ڕۆژی 25 ئەیلوولی 2017 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دیاری كرا.

دووەم: هەر لە ڕۆژی كۆتایی كۆبوونەوەكە هەتا كاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لایەنەكان كار بۆ كاراكردنەوەی پارلەمان و چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان بكەن ئەوەیش لەپێناو بەدەستهێنانی كۆدەنگیی نیشتیمانی.

سێیەم: جەخت لەسەر چاككردنەوەی بژێویی ژیانی خەڵك و ئاوڕدانەوە لە كێشە ئابوورییەكانی هاووڵاتیانی كوردستان و مووچەخۆر و چین وتوێژەكان و خەڵكی كەمدەرامەت كرایەوە.

چوارەم: بڕیار درا بە پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، هەروەها بڕیار درا هەتا ڕێككەوتی 12ی ئەم مانگە پارتە سیاسییەكان نوێنەری خۆیان بۆ بەشداربوون لە چەند كۆمیتەی تایبەت بە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم دیاری بكەن.




PM:06:39:07/06/2017