سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوەو دەڵێت" بەبێ دەرکردنی یاسا لەپەرلەمان ریفراندۆم ئەنجام نادرێت".
لەیەکەم کاردانەوەی د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی لەسەر دانانی وادە لەلایەن بارزانییەوە بۆ پرسی ریفراندۆم، دەڵێت
" پێش سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ده‌ره‌وه، نوسراوێكم واژۆكردو ڕه‌وانه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانم كرد‌و دڵنیاشم ئێستا گه‌یشتۆته ده‌ستیان، كه داوای ئه‌وه‌م كردووه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانیش بكه‌ن".
د. یوسف محەمەد کە نزیکەی دوو ساڵە لەلایەن مەسعود بارزانی و پارتیەوە ناهێڵرێت بچێتەوە سەر کارەکەی وەک سەرۆکی پەرلەمان لە هەولێر، دەڵێت" به‌هیچ جۆرێك به‌بێ یاسا ڕیفراندۆم ئه‌نجام نادرێت، هه‌ر كاتێكیش ئاماده‌سازی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرا، قسه‌ی زۆرم ده‌بێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ڕوویداوه".
مەسعود بارزانی 8ی حوزه‌یران، دوێنێ لە کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان بە بێ بەشداری گۆڕان و کۆمەڵ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ڕاسپاردووه ئاماده‌كاری بكه‌ن تا له 25ی مانگی گووڵان ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت.