بە وێنە .. بزانە خانمە بێژەرێکی رووداو بە بێژەرێکی KNN دەڵێت: خۆشمدەوێیت

خانمە بێژەری دیاری رووداو رۆژان ئەبوبەکر لە ساڵیادی لە دایکبوونی خانمە بێژەری دیاری KNN  ئاشنا عەبدوڵا بۆی دەنووسێت " خۆشمدەوێیت".

رۆژان ئەبوبەکر کە بێژەری دیاری هەواڵی کەناڵی رووداوە، لە ساڵیادی هاورێ رۆژنامەنووسەکەی لە KNN ئاشنا عەبدوڵا کە پێشکەشکاری بەرنامەی سیاسیە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەنووسێت " هاوڕێ ئازیزەکەم رۆژی لە دایکبوونت پیرۆز، شانازی ئەکەم بەوەی ۷ ساڵە ئەتناسم ، لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵم بوویت ، یادگارییە جوان و خۆشەکانمان هەمیشە زیندوو ئەمێننەوە لام ئاشنا گیان، خۆشمەوێی".

رۆژان و ئاشنا کە هاوڕێی یەکترن، سەرباری ئەوەی لە دوو کەناڵی جیاوازی سیاسین، بەڵام هەروەک لە تەمەنی خوێندکاریدا دوو هاوڕێی نزیک بوون، ئێستاش هاوڕێی یەکترن.

ئاشنا عەبدوڵا بێژەری دیاری کەناڵی KNN  لە دایکبووی ٧ ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ سلێمانییەو چەند ساڵێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە. 



PM:01:03:09/06/2017