لە بارەی دامەزراندنەوە بڕیادرا

ڕێکخراوێکی ئەڵمانی ژمارەیەکی ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بەشێوەی گرێبەست لە فەرمانگەکانی حکومەتدا دادەمەزرێنێت.

مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی لە بارەی دامەزراندنی ئەو ڕێکخراوەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "لەماوەی ڕابردودا ڕێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی بەشێوەی گرێبەست و بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەموکوڕیەکانی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەتی ھەرێم، چەندین ھەلی کاری ڕاگەیاندوە".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە:"ڕێکخراوەکە ھیچ ژمارەیەکی دیاریکراو ناداتە پارێزگان، بەڵام دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەست دەبێت و بەگوێرەی پێویستی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەت دەبێت".

ڕوونیشی کردووەتەوە:"دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستەو مەرج نییە ئەو کەسەی دادەمەزرێت خاوەن بڕوانامەبێت، بەڵکو کاری ڕێکخراوەکە بەگوێرەی تایبەتمەندی کەسەکانە".



PM:08:36:09/06/2017