کەناڵی کوردستان ٢٤ بڵاویکردەوە ره‌زوان بێزار، په‌یامنێری کەناڵەکە
له رۆژئاوای كوردستان، له كاتی رووماڵكردنی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سووریای
دیموكراتیك له نزیك ره‌ققه برینداربوو.
ماڵپەڕی
ئەو کەناڵە نوسیویەتی "په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان 24 به‌هۆی بۆمبێكی فڕۆكه‌یه‌كی
بێفڕۆكه‌وانی داعش، له ده‌وروبه‌ری به‌ری ره‌ققه، كه تیمیێكی رۆژنامه‌وانی كراوه‌ته
ئامانج، برینداربووه، له ئێستادا چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كرێت و باری ته‌ندرووستیشی
جێگیره".
هەر لە هەواڵی ئەو کەناڵەدا هاتووە "تیمی كوردستان 24 له ماوه‌ی
ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه، كه به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
داعش ناوبراوه، به‌رده‌وام هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شه‌ڕڤانان، رووماڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانییان
كردووه و هه‌واڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕییان گه‌یاندووه‌ته جیهان و بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی
به‌شێك به ده‌زگا و ئاژانسه جیهانییه‌كان".