ئەمڕۆ 10 ی حوزەیران جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای کۆچی دوایی نەوشیران مستەفا سازدەکات و، گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆرگانه جیاوازه‌كاندا كراوه.
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به میدیای حیزبەکەی راگەیاندووە" كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا كراوه".
سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت " بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان درێژه پێده‌ری رێگه‌ی كاك نه‌وشیروان ده‌بێت و له‌سه‌ر به‌رنامه‌و كاری سیاسی ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بن و كار به ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن".
تا ئێستا رۆشن نییە کە سەرکردایەتی بزووتنەوەکە دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا چۆن بەڕێوەدەچێت، لە نێو خودی بزووتنەوەکەدا سێ ڕا هەیە، رایەکیان پێیوایە کە بەپێی پەیرەوی ناوخۆ ریکخەری گشتی نوێ هەڵبژێردرێت، رایەکی تریشیان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جارێکی هەڵبژاردنی پۆستی رێکخەر دوا بخرێت و دەستەی راوێژکاری دەوری خانەی راپەڕاندن ببینێت، سێهەمیشیان رایان وایە جڤاتی نیشتمانی خانەی راپەراندان هەڵبژێرێت و ئەو خانەیە وەک لە پەیرەوی ناوخۆدا هاتووە رۆڵی سەکردایەتی گۆڕان ببینێت.