ئەکتەری بەتوانای کوردستان "نزار سەلامی" وێنەیەکی دایک و باوکی بڵاوکردەوە.
نزار سەلامی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و دایک و باوکی بڵاوکردەوەو لەسەری نوسیوە " باوکم و دایکم هەمووکات شانازی ئەکەم پێتانەوە ئەوەنە قەرزار باری ئێوەم کە بە هیچ جۆرێک ناتوانم چاکەکانتان بدەمەوە، ئێوە تاجی سەری منن هیچ ووشەیەکم نیە لە ئاست گەورەی و جوانی ئێوە بیڵێم قوربانتان بم".
نزار سه‌لامی له دایك بووی ساڵی 1978 شاری سلێمانییه، له چه‌ندین دراما فیلمی سینه‌مای به‌شداربووه زیاتر له ڕێگه‌ی درامای "مه‌می ئالان" ناسرا و دواتریش ڕۆڵی پاڵەوانی فیلمی ژانی گەلی بینی، له ئێستا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی بواری ڕیكلام وبه‌رهه‌م هێنانی كاری هونه‌رییه، دوایین كاری هونه‌ری به‌شداری بووه له درامای "هه‌نگاوه‌كانی سه‌ر خۆڵه‌مێش".